رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، شەهرزاد رەزایی خەڵکی سنە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە.
شەهرزاد رەزایی پێشتریش بە هۆی چالاکیە مەدەنیەکانی لە جەریانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەستبەسەر کرابوو.
شایانی باسە لە ڕۆژی ڕابردوودا دوو ژنیتر بە ناوەکانی مەرزیە مرادوەیسی و عەتیە گوڵچینی خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نیە.
