بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ڕۆژانی ڕابردوودا چالاکێکی مەدەنی کورد بە ناوی خەبات ئەمیری تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێک، خەڵکی شاری دێولان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شۆێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
خەبات ئەمیری پێشتریش دوو جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر چارەنوس، شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی جەستەیی و یاسایی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
