گیانبەختکردنی سەید میلاد حسێنی لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان لە کەرەج

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرایەوە، لە ڕۆژەکانی ١٨ و ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ ، لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لە کەرەج، شارۆمەندێکی کوردی سەر بە ئایینی یارسان، بە ناوی سەید میلاد حسێنی خەڵکی ئاوایی زەردە لە ناوچەی کەرەندی سەر بە داڵاهۆ، لە ئوستانی کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران گیانی بەخت کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی ئاگادار، تەرمی سەید میلاد حسێنی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی کەرەند بە خاک ئەسپەرد کراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای ئەوەی هاوخەمی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە و خزمانی ئەم گیانبەختکردووە ڕادەگەیەنێ و جەخت دەکاتەوە لە سەر پێویستیی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ، ڕوون و بێ‌لایەن لە هەمبەر هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ناڕازییان و هەروەها دادگایی فەرماندەران و بەرپرس و بەڕێوەبەرانی ئەم کوشتارە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین