گیانبەختکردنی محەممەد سەیدی لە ناڕەزایەتییەکانی کەرەج

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرایەوە، محەممەد سەیدی خەڵکی سەرپێڵ زهاو و دانیشتووی کەرەج، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و بە گوللەی گەرم گیانی بەخت کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محەممەد سەیدی تاقانە کوڕی بنەماڵە وێڕای سێ خوشکی لە کەرەج دەژیا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای ئەوەی هاوخەمی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە و خزمانی ئەم گیانبەختکردووە ڕادەگەیەنێ و جەخت دەکاتەوە لە سەر پێویستیی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ، ڕوون و بێ‌لایەن لە هەمبەر هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ناڕازییان و هەروەها دادگایی فەرماندەران و بەرپرس و بەڕێوەبەرانی ئەم کوشتارە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین