بەپێی ڕاپۆرتێک کە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، لە رۆژانی ڕابردوودا شارۆمەندێکی ژن بە ناوی مەرزییە مرادوەیسی خەڵک سنە، لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە تا گەیشتنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستەبەسەرکران و شوێنی بەندکرانی ئەم شارۆمەندە لەبەردەستدا نییە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، مەرزییە مرادوەیسی پێشتریش لە کاتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەستبەسەر کرابوو.
