دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە شارۆمەندانی پەیڕەوی ئایینی یارسان لە کەرەند

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە: سەرلەبەیانی رۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی یارسان بە ناوەکانی “سەیدزادە غەزەل شەفیعی ٢٣ ساڵ، ژەنیار و مامۆستای تەنبوور، سەید فەرشاد شەفیعی ٤٥ سال و ئیلهام میهرابی” لە شاری کەرەند لە ناوچەی دالاهۆی ئوستانی کرماشان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان نزیکەی کاتژمێر ٣ی بەرەبەیان هێرشیان کردووەتە سەر ئەم بنەماڵەیە و بێ لەدەستدابوونی بەڵگەی یاسایی، ئەم شارۆمەندانەیان گرتووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەوە.

شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی بەندکران، دۆخی تەندروستی و دەروونی و هەروەها ئەگەری بەهرەمەند بوون لە پارێزەری ئەم سێ شارۆمەندە  لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین