بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی کەمال مەهدەوی خەڵکی هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
