لە سێدارەدانی قاسم ئەمینی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، سەر لە بەیانی ڕۆژی دوشەممە ٨ی بەفرانباری  ۱٤۰٤، (۲۹ی دیسامبری ۲۰۲٥)  سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “قاسم ئەمینی” خەڵکی جوانڕۆ، لە بەندیخانەی ناوەندی سنە، جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین