لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەرکردنەکان لە شاری مەریوان، شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی ئەم شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتف گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “عەتا مورادی” کوڕی سدیق و دانیشتووی شەهرەکی جوجە سازی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
تا کاتی ئامادە کرانی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی یاسایی ئەم شارۆمەندە لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پێشتر ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دەستبەسەر کردنی شەش شارۆمەندی دیکەی خەڵکی مەریوان بڵاو کردبووەوە کە ئاماژە بە درێژەی دەستبەسەرکردنەکان لەو ناوچەیە دەکات.
