ئازاد کرانی چوار ئەندامی تیمی میدیایی ئاڤا میدیا دوای ١٤ ڕۆژ دەستبەسەری لە ورمێ

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە چوار ئەندامی تیمی میدیایی ئاڤا میدیا کە لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شاری سەردەشت دەستبەسەر کرابوون، دوای ١٤ ڕۆژ دەستبەسەری لە گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ ئازاد کراون.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٧ی دیسامبری ٢٠٢٥) عومەر ئەحمەد ناسراو بە (رەسوکە) خەڵکی شاری پشدەر(قەڵادزێ) هەواڵنێری ئاڤا میدیا لەگەڵ سێ هاوکاری دیکەی بە ناوەکانی مامەند حەسەن پور، دەرهێنەر، و شارۆمەندی خەڵکی نەغەدە، ئاوارە عومەر وێنەگری خەڵکی هەرێمی کوردستان و شۆفێری ئەم تیمە بە ناوی “عومەر” ئازاد کراون.

شایانی باسە ئەم چوار کەسە بە مەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرت لە سەر فێستیڤاڵی هەڵپەرکێی مەهاباد و هەروەها فێستیڤاڵی بەیت و حەیران لە شاری سەردەشت، سەردانی ئەم ناوچانەیان کردبوو کە لە دووهەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە رێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە ورمێ ڕاگوێزرابوون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین