بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٥ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی سیامەند ئیسماعیلی خەڵکی شیناوێی سەر بە شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
