دەستبەسەرکرانی سامان قوربانی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٠ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی سامان قوربانی تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “یاڵتەمر”ی سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردووە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین