بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری باری یاسایی بێهزاد رەسوڵی بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی سەقز

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، دوای نزیکەی ٤ مانگ لە کاتی دەستبەسەرکرانی بێهزاد ڕەسوڵی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز، هەتا ئێستاش بەبێ ئەوەی بارودۆخی یاسایی ڕوون بێتەوە لە بەندیخانەی سەقز ڕاگیراوە.

ئەو لە ناڕەزایەتی بەرامبەر دەستبەسەر کرانی نایاسایی و ناڕوونی بارودۆخی یاسایی مانی لە خواردن گرتبوو.
لە کاتی مانگرتنی بێهزاد ڕەسوڵی بەرپرسانی بەندیخانە ڕایانگەیاندبوو کە بەرپرسیارێتی لێکەوتەی مانگرتنەکەی هەڵناگرن.

بێهزاد ڕەسوڵی، شارۆمەندێکی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی سەقز، ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە کاتی گەڕانەوەی لە عێراق، لە کاتی سەفەری بۆ ئیسفەهان بۆ سەردانی کوڕەکەی، لەلایەن هێزی ئینتزامیەوە دەستبەسەرکرا و دواتر گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز و دوای سێ مانگ بەبێ پێدرانی هەر ڕوونکردنەوەیەک بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

هانا هەروەها زانیویەتی کە لێکۆڵەرە ئەمنییەکان بەبێ خستنە ڕووی ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی، چەندین تۆمەتی جۆراوجۆر و گشتییان لەوانە ئەندامێتی لە یەکێک لە “حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران”، “بەغی”، “داخڵ بوونی ناو وڵات بەبێ مۆڵەت”، ” پڕوپاگەندە دژی حکومەت” و “تێکدانی بیروڕای گشتی”خستووتە پاڵ ئەم شارۆمەندە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین