ئاوات قادرپور، لاوی تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی مەڵڵالەر و دانیشتووی شاری بۆکان، لە ڕێکەوتی ۲۷ی خەزەڵوەری١٤۰۱، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە بازگەی ئاوایی “ناچیت” لە شاری بوکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆ بە ١٧ گوللە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو. دواتر لە ڕێکەوتی ۹ی سەرماوەزی ١٤٠۱ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی سەید ئەلشوهەدا لە شاری ورمێ گیانی لەدەستدا.
ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئاوات قادرپور لە ڕێکەوتی ۱۰ی خەزەڵوەری ١٤٠۱ شەوانە لە ئاوایی مەڵڵالەر بە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی بەڕێوەچوو.
