بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٣٠ نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی “کەماڵ یار ئەحمەدی” خەڵکی شاری سنە دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
