جەماڵ ئەعزەمی لاوی تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی جوانڕو، لە رێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە کاتێکدا بۆ یامەتیدانی تەحسین میری کە بریندار بوو گەڕابووەوە بۆ شەقامی بێهداری، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە چەکی دۆشکا تەقە لە پشتی کرا و دوای ڕاگوێزانی بۆ ماڵی باوکی وە لەوێیەوە بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ، بە هۆی خوێنبەربوونەوە گیانی لە دەستدا.
