دەستبەسەر کرانی هێمن خورشیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بانە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرایەوە کە ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی هێمن خورشیدی تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی شاری بانە، لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە لە شوێنی کارەکەی لە کافەیەکی شاری بانە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین