فواد سەواری شارۆمەندی تەمەن ٤١ ساڵی خەڵکی شاری دیواندەرە لە رێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، لە کۆڵانێکی شەقامی ١٦ مەتری دیواندەرە دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ دوو هێزی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەودای نزیکەوە تەقە لە پشتی کرا و کوژرا.
فواد سەواری پێش ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی گیانی لە دەستدا. برای فواد سەواری توانی تەرمەکەی پێش ئەوە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بیڕفێنن لە نەخۆشخانەی بباتە دەرەوە ئەو بەبێ دەرکرانی بەڵگەنامەی مردن بە خاک سپێردرا.
فواد سەواری خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو


