حەبیب فەتحی

حەبیب فەتحی، شارۆمەندی تەمەن ٦٣ ساڵەی خەڵکی دیواندەرە، لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، لە شەقامی ئەسڵی دیواندەرە، بەرامبەر بانکی تجارەت، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە فیشەکی جەنگی تەقە لە سەری کرا و کوژرا.

حەبیب فەتحی خێزاندار و خاوەنی ٨ منداڵ بوو.

جێگای ئاماژەیە، بە هۆی گوشاری دامودەزگا حکومیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، تەرمی حەبیب فەتحی بەبێ دەرکرانی بەڵگەنامەی مردن بەخاک سپێردرا.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین