حوسێن عەبدپەنا شارۆمەندی تەمەن ٧٢ ساڵی خەڵکی شاری سنە، لە ڕێکەوتی۲٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە مەسکەن مێهری شەهرەکی بەهارانی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆ ژمارەیەکی زۆر فیشەکی ساچمەی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە کە تەرمی عەبدپەنا لە بەهەشت محەمەدی شاری سنە، بە ئامادەبوونی ئەندامانی بنەماڵەکەی بە هۆی هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکان بە بێدەنگییەکی تەواو بە خاک سپێردرا.
