غەفور مەولودی تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی بۆکان لە رێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، زیاتر لە ١٠٠ فیشەکی ساچەیی بەر سینگ و دڵی کەوت و دوای ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستدا.
شایانی باسە هێزەکانی حکومەت بنەماڵەی غەفور مەولودیان خستە ژێر گوشارەوە کە ڕێورەسمی ئەسپەردە کردنەکەی شەوانە و بەبێ ئامادەبوونی خەڵک بەڕێوە بەرن، بەڵام بەژێی وەسیەتی خودی غەفور مەولودی تەرمەکەی لە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر لە شوێنی لە دایکبوونەکەی لە ئاوایی سەهۆڵانی بۆکان ئەسپەردە کرا.
