جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی هەینی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “حاجی نەبیزادە” خێزاندار، باوکی دوو منداڵ و “عەبدولرەحمان حەبیبی” خێزاندار، باوکی دوو منداڵ، هەر دووکیان خەڵکی ورمێ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە “مادە هۆشبەرەکان” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە لە دۆسیەی جیادا، سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین