دەستبەسەركرانی محەمەد دەشتی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

بەپێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو بەرێكخراوی مافی مرۆڤی هانا ،بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، (۱۰ی نۆڤەمبەری٢٠٢٥) شارۆمەندێک بەناوی “محەمەد دەشتی” خەڵكی ئاوایی “ئەڵک”ی سەر بە شاری كامێران لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەركراوە.

بەگوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزە ئەمنییەكان بەشێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی تووندوتیژی ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنكی نادیار  ڕاگوێزاوە.

محەمەد دەشتی”خێزاندار وباوكی منداڵێكە.

شایانی باسە، ناوبراو پێشتر لەرابردودا پێشینەی دەستبەسەركرانی هەیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین