جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی هاوڕێ جەهانارا لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی هەینی ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی هاوڕێ جەهانارا، خەڵکی شاری سەردەشت لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

شایانی باسە لە هەمان ڕۆژدا سزای سێدارەی شەمسەدین عەباسی بەندکراوی کوردی خەڵکی ئاوایی کای سەر بە قەزای سیلواە لە شاری ورمێ، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین