بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە کادری دەرمانی پارێزگای کرماشان، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر کێشەی ژیان و گوزەران و پێنەدرانی موچەکانیان لە بەردەم بینای زانکۆی علوم پزیشکی کرماشان گردبوونەتەوە.
ناڕەزایەکان بە ئاماژەدان بە بارودۆخی دژواری کار و ژیانی خۆیان، خوازیاری پێدانی داواکاری دواکەوتووەکان و باشتر کردنی دۆخی ژیان و گوزەرانیان بوون. ئەوان ڕایانگەیاند کە موچەی مانگەکانی ڕابردوویان لە خەزێنەی دەوڵەتدا ماوەتەوە و پێیان نەدراوە.
