کەیوان دەروێشی

کەیوان دەروێشی، شارۆمەندی تەمەن ٤٢ ساڵ، خەڵکی شاری سنە، لە ڕێکەوتی ٤ی  خەزەڵوەری ١٤٠١، لە گەڕەکی کەمەربەندی ٢٥ی ئەم شارە، لە جەریانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان بە قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، لە لایەن هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکرا و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

شایانی باسە کە لە بەڵگەنامەی مردنی کەیوان دەروێشیدا هاتووە کە هۆکاری گیانلەدەستدانی وەستانی دڵی بووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین