بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراۆی مافی مرۆڤی هانا گەشتووە: ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، خدر رەسوڵی شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد، دوای سێ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد ئازاد کراوە.
کلارا رەسوڵی کچی خدر رەسوڵی، نزیک دوو هەفتە لەمەوبەر بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کرابوو.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پوشپەڕی ١٤٠٤، نزیک کاژێر دوازدە و نیو هێزە ئەمنییەکان بە هڵکوتانە سەر ماڵی ئەم خێزانە و شکاندنی دەرگای ماڵەکەیان، ئەم دوو شارۆمەندەیان دەستبەسەر کربوو.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، دەستبەسەر کردنی ئەم دوو شارۆمەندە لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکیە سیاسیەکانی کارۆ رەسوڵی کوڕی خدر رەسوڵی لە ئەندامانی کومیتەی ناوەندی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ئەنجام دراوە.
خدر رەسوڵی لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە بانگ ، دەستبەسەر و هەڕەشەی لێکراوە و پێشینەی پێدرانی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی تەعزیری و بێبەش کرانی کۆمەڵایەتی بە هۆکاری ئەندامیەتی کوڕەکەی لە حزبێکی ئۆپۆزۆسیۆنی هەیە.