دەرچوونی سزای ١٨ مانگ و شەش ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری بۆ شەش شارۆمەندی کورد لە میاندواو

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ڕۆژانی ڕابردوو شەش شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “سدیق عەباسنژاد، خەڵکی ئاوایی قەڵای هۆلاکۆخان بێهزاد بەرجەستە تەمەن ٣٢ ساڵ، کەیوان بەرجەستە، نیما قوربانزادە تەمەن ٢٨ ساڵ هەر سێکیان خەڵکی ئاوایی ئیبراهیماوا، سەیدخالق رەحیمی و مۆبین مەجیدزادە تەمەن ٢٨ ساڵ هەردووکیان خەڵکی ئاوایی گامێش گوڵی سەر بە میاندواو، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتی قازی “وەلایی” هەر کامەیان سزای سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆڕتە، ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەم شارۆمەندانە بریتین لە پڕوپاگەندە لە دژی نیزام بە هۆکاری بەشداریکردن لە ڕێورەسمی ئەسپەردە کردنی دایکی چەند کەس لە گیانبەختکردووان و گفتوگۆ لەگەڵ چالاکێکی سیاسی دانیشتوویی دەرەوەی وڵات.

ئەم شەش شارۆمەندە لە کۆی گشتیدا بە ١٨ مانگ و شەش ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری سزا دراون و بەپێی سزاکە، لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا مافی داواکردنی تێهەڵچوونەوە لە سزاکەیان هەیە.

ئەم شارۆمەندە کوردانە لە رێکەوتی ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی میادواو لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کران و دوای مانگێک لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزران و پاشان بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد و پێنسەد ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین