گیانلەدەستدانی نەبەرد عەبدی کرێکاری بیناسازی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) نەبەرد عەبدی کرێکاری بیناسازی خەڵکی ئاوایی “ژنین” و دانیشتوویی شاری مەریوان، دوای نزیک بە مانگێک بێهۆش بوون بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ڕووداوە نزیک مانگێک لەمەوبەر لە کاتی ئەنجامدانی بەردکاری لە پڕۆژەیەکی بیناسازی لە مەیدانی پێشمەرگەی مەریوان ڕوویداوە و لە جەریانی ئەم ڕووداوە بە هۆکاری شکانی تەختەکانی داربەست سێ کرێکار لە بەرزاییەوە بەربوونەتەوە و سەرجەمیان بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان ڕاگوێزراون.

نەبەرد عەبدی لەم ڕووداوە توشی برینی قوڵ بووە و لە کاتی ڕودانی ڕووداوەکەوە چووەتە حاڵەتی کۆماوە کە لە کۆتاییدا بە هۆیی قوڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە.

نەبەرد عەبدی خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بوو.

شایانی باسە نەبوونی کەل و پەلی ستاندارد و کەمتر خەمی خاوەن کارەکان و دامەزراوە چاوەدێرەکان، ساڵانە بریندار بوون و گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی بەرچاو کرێکاری لێدەکەوێتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین