مینو مەجیدی

مینو مەجیدی، لە دایکبووی ساڵی  ۱۳۳۹، خەڵکی کرماشان، کوردی یارسان و مامۆستا، لە تەمەنی ٦۱ ساڵیدا لە ڕێکەوتی ۲۹ی خەرمانانی ۱٤۰۱، لە بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا.

مینو مەجیدی لە بانگەوازی ناڕەزایەتی بەرامبەر قەتڵی حکومەتی ژینا (مهسا) ئەمینی لە ڕێکەوتی ۲۹ی خەرمانان لە شەقامی سی متری دوهەم لە گەڕەکی ۲۲ی بەهمەنی کرماشان لە مەودایەکی نزیک بە سەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژرا.

ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی مینو مەجیدی لە ڕۆژی پێنجشەممە ۳۱ی خەرمانانی ۱٤۰۱، لە ئارامستانی مینا ئاوای کرماشان بە بەشداری بەرینی خەڵک و بە وتنەوەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، ناڕەزایەتی خۆیان بە نیسبەت کوشتنی مینۆ مەجیدی نیشان دا.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین