دەستبەسەرکرانی ئومید پەرویزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ ( ۲٦ی سپتەمبری ۲۰۲٥ ) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئومید پەرویزی کوڕی محەمەدرەشید خێزاندار و خەڵکی کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە لە بەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین