کوژرانی کوڵبەرێکی بانەیی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شەوی چوارشەممە ۲ی ڕەزبەری ۱٤۰٤، (۲٤ی سپتەمبری ۲۰۲٥) کوڵبەرێکی کورد بە ناوی قاسم عەزیزی خەڵکی بانە، لە سنوری سورکێوی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ قاسم عەزیزی لە کاتی کۆڵبەری لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف کراوەتە ئامانج و دەستی چەپی فیشەکی بەرکەوتووە و گیانی لە دەستداوە.

قاسم عەزیزی تەمەن ٤۷ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، تەرمی ئەم کۆڵبەرە ٤۷ ساڵە دوای ڕاگوێزانی بۆ سەردخانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە، تا ئەم ساتە ڕادەستی بنەماڵەی نەکراوەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین