بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شەوی شەممە ۱ی خەرمانانی ۱٤۰٤، (۲۳ی سپتەمبری۲۰۲٥) سێ کۆڵبەر لە سنوری نەوسود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنە کۆڵبەرێک بە ناوی “کاروان ئەڵماسی” تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی دەستی ڕاست و پشتی بریندار بووە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ناسنامەی دوو کۆڵبەریتر کە لەم ڕووداوەدا بریندار بوون بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاست نەکراوەتەوە.