ڕفاندنی لاوێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەو لە گەڕەکی گوڵشەنی سنە

بە پێی زانیارییەکانی هانا، ئەمڕۆ سێشەممە ۱ی ڕەزبەری ۱٤۰٤، (۲۳ی سپتەمبری ۲۰۲٥) لاوێک بە ناوی زانیار تەمەن ۲۷ ساڵ خەڵکی سنە، لە لایەن هێزی ئەمنییە جلوبەرگ مەدەنیەکانەوە ڕفێندراوە وهیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر بارودۆخی لە بەردەستدا نییە.
تا ساتی بڵاو بوونەوی ئەم هەواڵە هانا نەیتوانیووە دروستی ناوی تەواوی ئەم لاوە پشتڕاست بکاتەوە و بە زوترین کات زانیاری زیاتر لە سەر ئەم هەواڵە بڵاو دەکرێتەوە.

شایەنی باسە، بەپێی یاسای دادوەری تاوان، داواکاری گشتی ناوخۆیی بەرپرسیارە لە بەدواداچوون و گرتنەبەری ڕێکاری گونجاوی دەستبەجێ بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ئەم شارۆمەندە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین