بەپەلە
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە پاسەوانان و کارمەندانی ئەمنی کانگای زێڕی قوڵقوڵە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی “سەعید بابامورادی” بەڕێوەبەری بەشی ئەمنی کۆمپانیای پەرەپێدانی کانەکانی زێڕی کوردستان، تەقەیان لە خەڵک کردووە. ناوبراو ئەندامی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتە کە لە کۆمپانیای وەبەرهێنانی تەئمین ئیجتماعی (شستا)دا کار دەکات.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا داوای لێپێچینەوەی خێرا لەم کەسە و کەرتی ئەمنی لە ژێر فەرماندەیی ئەو بەهۆی دەرکردنی فەرمان و سەرپەرشتیکردنی کوشتنەکە دەکات