بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٤، کرێکارێکی داربەست بە ناوی حوجەت مەنسوری، خەڵکی کرماشان، لە کاتی کار لە پترۆشیمی ئەم شارە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کارکردن لە سەر داربەست توشی ڕووداو بووە و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە.
نەبوونی کەل و پەلی ستاندارد و کەمتر خەمی خاوەن کارەکان و دامەزراوە چاوەدێرەکان، ساڵانە بریندار بوون و گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی بەرچاو کرێکاری لێدەکەوێتەوە.
