مەحکوم بوونی شەهاب دارابی بلاگەر و شۆفیر بارهەڵگەر بە دوو ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەهاب دارابی، ناسراو بە “یوزی ئاسیا”، شوفێری بارهەڵگر و بلاگەر، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئیسلاماوا بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەید عەلی حاتەم زادە” بە سێ ساڵ و ڕۆژێک زیندان سزادراوە.
بە پێی ئەو حوکمەی کە لە رێکەوتی٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤ دەرچووە، ناوبراو بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی” دوو ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان” سێ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی بڕگەی (ب) و (س) لە ماددەی (١٣٤)ی یاسای سزادانی ئیسلامی، توندترین سزا واتە سێ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانیکردنەکە جێبەجێ دەکرێت.

ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای دۆسیەیەک کە لە ٣١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، لە لایەن دادگای گشتی و ئینقلابی شاباد بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان و ئیدارەی ئیتلاعاتی شاباد تۆمار کراوە.

دادگا ئیدعای کردووە کە شەهاب دارابی لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی “داواکاری مانگرتنی سەرتاسەری لە شۆفێر بارهەڵگرەکان کردووە و داوای کردەی توندوتیژی بەرامبەر بەو شۆفێرانە کردووە کە بەشدارییان لە مانگرتنەکەدا نەکردووە، هەروەها فیلم و وێنەی بڵاوکردووەتەوە کە بیروڕای گشتی تێکدەدەن و سوکایەتی بە ئیمام زادەکان کردووە”.
ئەم حوکمە دەتوانرێت لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا لە بەرواری ئاگادارکردنەوە لە هەمان لق تانە بدرێت و دواتر لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی تردا دەتوانرێت تانە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگا بدرێت.

شەهاب دارابی بەهۆی پشتگیریکردنی مانگرتنی سەرتاسەری شۆفێرانی بارهەڵگرەکان لە رێکەوتی ٦ی جۆزەرانی ١٤٠٤دا بەبێ فەرمانی دەستگیرکردن و بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواجار لە ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردان هەمان ساڵ دوای هەفتەیەک لە زیندان ئازاد کرا.

ئەم شارۆمەندە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لەژێر فشاری دەروونی و جەستەیی تونددا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ لەدژی خۆیی کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین