بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: لە ڕۆژانی ڕابردوودا شارۆمەندێکی تەمەن ٤٢ ساڵ بە ناوی “رەفیق موستەفایی” خەڵکی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە هەیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ئەم شارۆمەندە لە کارخانەی ئاجۆرسازی لە مەریوان دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.