بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پوشپەڕی ١٤٠٤، روناک دەشتی ، خەڵکی کامێران ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کرماشان دەستبەسەر کراوە .
بە گوتەی کەسە نزیکەکان بە بنەماڵەکەی ، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراوە .
دوای تێپەڕ بوونی چەند ڕۆژ هێشتا بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەکیان لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی نیە .
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .