دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنوسی شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی مەهاباد

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : لە ڕۆژانی ڕابردوو شارۆمەندێک بە ناوی “یونس تەنهایی” خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ ، خەڵکی ئاوایی “هەمزەئاوا”ی سەر بە مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی ، دامەزراوە ئەمنییەکان تا ئێستا هیچ جۆرە ڕونکردنەوە و زانیاریەکیان لە سەر بارودۆخی ناوبراو ، شوێنی ڕاگیرانەکەی و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ، بەم بنەماڵەیە نەداوە .

شایانی باسە ، یونس تەنهایی پێشتریش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین