دەستبەسەر کرانی مامۆستا عومەر محەمەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە : ڕۆژی هەینی ٣٠ جۆزەردانی ١٤٠٤، مامۆستا عومەر محەمەدی شاعیر و نوسەری خەڵکی شنۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ مامۆستا عومەر بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی شنۆ ڕاگوێزراوە .

شایانی باسە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا تا ئێستا لانیکەم چوار شارۆمەندی کورد لە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین