دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە : ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “سروش یوسفزادە” خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ کاژێر چواری نیوەشەو هێزە ئەمنییەکان ئەم شارۆمەندەیان لە ماڵی باوکی بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کردووە و دواتر دەستیان بە سەر مۆبایلی خۆی ، باوک و براکەیدا گرتووە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کورد هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین