شەهاب دارابی دوای یەک هەفتە دەستبەسەر بوون لە زیندان ئازاد کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شەهاب دارابی بلاگێر و شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ، خەڵکی ئیسلاماوای غەرب (شاباد) دوای یەک هەفتە دەستبەسەر بوون لە بەندیخانە ئازاد کراوە .

ناوبراو لە رێکەوتی ٦ی جۆزەردان بە هۆکاری پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەری شۆفیر بارهەڵگرەکان ، لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کرابوو .ئەم شارۆمەندە لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا لە ژێر گوشاری توندی دەرونی و جەستەییدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرە ملێ لە دژی خۆی کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین