مامۆستا لوقمان ئەمینی بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤، مامۆستا لوقمان ئەمینی پێشنوێژی مزگەوتی چوار یارنەبی سنە ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی هەمەدان ئازاد کراوە .

مامۆستا لوقمان ڕۆژی دووشەممە یەکی گوڵانی ١٤٠٤، دوای بانگ کران و سەردانی بۆ دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی هەمەدان دەستبەسەر کرابوو .ئەم مامۆستا کوردە لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٢ ، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت لە بەرژەوەندی حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران ، هەڵگرتنی چەک و هاندانی خەڵک بۆ ئاژاوە نانەوە و پشتیوانی لە ناڕەزایەتیەکانی بزووتنەوەی ژینا” بە ١١ مانگ زیندانی تەعزیری ، دوور خرانەوە بۆ ئەردەبێڵ بۆ ماوەی دوو ساڵ و داماڵین لە جلوبەرگی رۆحانیەت و قەدەغەی لە وتاری هەینی ، سزا درابوو .

پێویستە وەبیربهێنرێتەوە ئەم مامۆستا سوننە مەزەبە لە رێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠١، بە هۆی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژینا ، لە جادەی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە رێکەوتی ٣ی ڕەشەمەی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین