جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی سێ زیندانی لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی سێ زیندانی بە ناوەکانی “فەرهاد حوسێنی تەمەن ٣٠ ساڵ و محەمەد شاهمورادی هەردووکیان خەڵکی کرماشان و خودایار کیفری” خەڵکی سەحنە ، لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم سێ زیندانیە نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر لە دۆسیەی جیاجیادا بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین