ڕاگوێزانی ئومید ئیبراهیمی دوای ٢٢ ڕۆژ دەستبەسەربوون بۆ زیندانی شنۆ

هانا : ئومید ئیبراهیمی ، شارۆمەندی کوردی خەڵکی شنۆ ، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوای ٢٢ ڕۆژ دەستبەسەر بوون و لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنی شاری ورمێ ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە : ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر بوونیەوە تا ئێستا مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری لێ زەوت کراوە .
ئومید ئیبراهیمی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٤، لەگەڵ دوو شارۆمەندیتر بە ناوەکانی یاسر قەریفیان و رەشید فەقێزادە ، بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین