بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “شەهاب دارابی” خەڵکی ئیسلاماوای غەرب (شاباد)ی کرماشان ، لە ماڵەکەی خۆیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا ؛ دەستبەسەر کرانی شەهاب دارابی لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی خاوەن بارهەڵگرەکان بووە .شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .