جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی زیندانیەک لە شوێنی گشتی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەک بە ناوی “سەجاد پیری” تەمەن ٢٣ ساڵ ، کوڕی عەلیڕەزا ، خەڵکی نورئاوا دلفانی سەر بە پارێزگای لوڕستان لە شوێنی گشتی و لە بەر چاوی خەڵک جێبەجێ کراوە .

شایانی باسە ئەم زیندانیە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “دزی بە بەکارهێنانی چەک و موحاربە” لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە .

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها