زیندانیەکی دیکەی کورد لە زیندانی کەرەج لە سێدارە درا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی زیندانیەکی کورد بە ناوی “ئەمیر ئیبراهیمی” خەڵکی هەرسینی کرماشان ، لە زیندانی ناوەندی کەرەج جێبەجێ کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم زیندانیە ٦ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین