دەستبەسەر کرانی دوو برای خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی “فەردین و جەلال وەفایی” خەڵکی بۆکان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کراون .

شایانی باسە فەردین وەفایی پێشتر لە کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ساڵی ٢٠١٨ ، دەستبەسەر کرابوو و هەروەها جەلال وەفایی لە رێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠، دەستبەسەر کرابوو .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو برا بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین